بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نوێنەرانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە سێی جۆزەردان بە ئامادەبوون لە حسێنیەی ئیمام خومەینی لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی دیداریان کرد.
گرینگترین تەوەری قسەکانی ڕێبەر لە ئەو دیدارەدا لە خوارەوە دێت:
لە سەرەتای پێکهێنانی ئەم مەجلیسەوە بە پێی ئاگادارییەک کە هەمبوو، پێم وابوو کە ئەمە مەجلیسی ئینقلابییە، ئێستاش دوای سێ ساڵ هەر ئەوە دووپات دەکەمەوە.
هەموو دەسەڵات یەک دەستە و بەشەکانی ئەندامانی یەک جەستەن.
ڕوانینمان ئەبێ ڕوانینی هاوکاری بێت.
دواساڵی مەجلیس، ساڵی قەرەبووی بۆشایی و هەڵەکانە.
گەورەیی ئازاد کردنی خورەمشار هەموو چاوەکانی بەرەو لای خۆی ڕاکێشا.
هەندێک لە ئەو یاساگەلەی کە ئێوە لە مەجلیس پەسەندتان کردووە، یاسای ستراتیژیکە کە بۆ وڵات بە ڕاستی جێگای ڕێزە.
یاسای هەنگاوی ستراتیژی، ئێرانی سەرلێشێواوی لە پرسی ئەتۆمی ڕزگار کرد.
نەگۆڕ بوونی یاسا یەکێک لە تایبەتمەندیەکانە. ئاڵبەت یاسا ئەبێ بەڕۆژ بکرێتەوە لە ئەوەدا گومانێک نییە بەڵام بەڕۆژ بوونەوەی باسێکە، گۆڕینی بەردەوام باسێکی دیکەیە.
ئەم مەجلیسە شوکر بۆ خودا مجلیسێکی ئینقلابی ،خوێندەوار، گەنج، پڕکار و چالاکە.
ڕێبەری ئێران لە کۆتایی قسەکانیدا چەند بابەتێکی گرینگیان هێنایە ئاراوە.
لە باسی یەکەمدا وتیان: ڕوانینی ڕووخێنەر لە نێوان دەوڵەت و مەجلیس مەترسیدارە و هی کێشە و ئەبێ هەموو لایەنەکانی دەسەڵات یەکگرتوو و تەواوکەری یەکدی بن.
باسی دیکە، خۆبواردن لە هەندێک سەختگیری هەمبەر ناساندنی وەزیرانی ناسێندراو بە مەجلیس، کە نابێت ئەوەندە سەختگیر بن کە بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ وەزارەتخانەیەک بێ وەزیر بمێنێتەوە بەڵام هاوکات ئەبێ وەردبینیش بن.
Your Comment